كەركوك دەستپێشخەرییەكی سعودیە بۆ پارێزگاكە رادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 23-10-2022, 16:47
  • +A -A

     كەركوك - INA- مەهدی ئەلرەبحاوی
    ئەمڕۆ یەكشەممە راكان سەعید جبووری پارێزگاری كەركوك دەستپێشخەرییەكی سعودی بۆ ئاوەدانكردنەوەی پەیمانگای تەكنیكی لە حەویجە راگەیاند.
    ئەلجبووری بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند: كۆبوونەوەیەك لە شاری جدە لە سعودیە لەگەڵ بانكی گەشەپێدانی ئیسلامی بەڕێوەچوو، بۆ ئاوەدانكردنەوەی پەیمانگای تەكنیكی لە حەویجە، بە ئامادەبوونی شاندێكی عێراقی و ئاماژەی بەوەدا كە ئەو شاندەكە بریتی بوون لە بەڕێوەبەری پلاندانانی گشتی لە پارێزگاكە و نوێنەرانی بانكی ناوەندی عێراق و سندوقی دووبارە پارەداركردنەوە و ئاوەدانكردنەوەی ئەو ناوچانەی كە بەهۆی ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییەكانەوە زیانیان بەركەوتووە و وەزارەتی پلاندانان.
    ئاماژەی بەوەشكرد : دەستپێشخەرییەك لە شانشینی سعودیەوە هەیە كە بریتییە لە ئاوەدانكردنەوەی دامەزراوەی تەكنیكی لە حەویجە، كە لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی دژی چەتە تیرۆریستییەكان بە تەواوی لەناوچوو.
    جەختیشیكردەوە : ئیدارەی پارێزگای كەركوك داوای پاڵپشتی دەكات بۆ گێڕانەوەی سەقامگیری و ئاوەدانكردنەوە بۆ هەموو ئەو ناوچانەی كە لەلایەن چەتە تیرۆریستەكانەوە وێران كراون.