ئەلمەندەلاوی: دانیشتنی ئێستای پەرلەمان تیشك دەخرێتە سەر دەركردنی یاسایەك كە بەرەنگاربوونەوەی هەموو جۆرە گەندەڵییەك بێت

سیاسی
  • 23-10-2022, 16:45
  • +A -A

    بەغدا -   INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران محسین ئەلمەندەلاوی بۆ یونامی پشتڕاستكردەوە ، كە دانیشتنی ئێستای پەرلەمان تیشك دەخاتە سەر دەركردنی یاسایەك كە خزمەت بە هاوڵاتی بكات و بەرەنگاربوونەوەی هەموو جۆرە گەندەڵییەك بێت.
    لە راگەیاندراوێكدا كە نوسینگەی راگەیاندنی ئەلمەندەلاوی بۆ  ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ئاماژە بەوەكراوە :محسین ئەلمەندەلاوی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران،پێشوازی لە كلاودیۆ كۆردینی جێگری سەرۆكی نوێنەرایەتی یونامی بۆ كاروباری سیاسی كردووە.
    ئەلمەندەلاوی جەختی لەوە كردەوە : كە لە دانیشتنی ئێستای پەرلەماندا تیشك دەخرێتە سەر پەسەندكردنی یاسایەك كە خزمەت بە هاوڵاتی بكات و دڵنیابێت لەوەی كە پێداویستییە سەرەتاییەكانی جێبەجێ دەكرێت، وەك زیادكردنی تەرخانكردنی پڕۆژەكانی خزمەتگوزاری، تۆڕی چاودێری كۆمەڵایەتی، بەرنامەكانی كەمكردنەوەی هەژاری و پڕۆژەكانی گەشەپێدانی ئابووری و هەروەها كاركردنی زۆر بۆ دیاریكردن و بەرەنگاربوونەوەی هەموو جۆرەكانی گەندەڵی بە هەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوە ڕێكخستنییەكان.
    جەختیشی كردەوە : هەوڵدان بۆ هێنانەدی گەشە یاخود گەشەپێدان، یاخود پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەك یان تەواوكردنی پرۆژەیەك كە ڕووبەڕووی ئاستەنگی گەورە دەبێتەوە مەگەر ئەو گەندەڵییە بەربڵاوە لە جومگەكانی دەوڵەتدا نەهێڵرێت، ڕوونیشی كردەوە : كە ئەم بابەتە پێویستی بە دوو هێندەكردنی هەوڵەكان هەیە لە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان، بە تایبەت دەسەڵاتی یاسادانان و دادوەری و دەستپاكی و فەرمانگەی چاودێری دارایی.