نووسینگەی سودانی بەیاننامەیەك سەبارەت بە كاندیدەكانی كابینەی وەزاری بڵاودەكاتەوە

سیاسی
  • 23-10-2022, 16:44
  • +A -A

      بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە نوسینگەی محەممەد شیاع ئەلسودانی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو بەیاننامەیەكی سەبارەت بە كاندیدەكانی كابینەی وەزاری بڵاوكردەوە، هاوكات بەردەوامبوونی چاوپێكەوتن لەگەڵ كاندیدەكانی بۆ پۆستە وەزارییەكان پشتڕاستكردەوە.
    نوسینگەكە لە راگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ئاماژەی بەوەكردووە : گفتوگۆكان لەگەڵ كوتلە سیاسییە هاوبەشەكان لە حكومەتی داهاتوو بەردەوامە وجەختیشیكردەوە : چاوپێكەوتن لەگەڵ كاندیدانی ئەو هێزانە بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزاری لە حكوومەتی داهاتوودا ئەنجام دەدرێت لە حكومەتی نوێی هاوپەیمانی.
     ئاماژەی بەوەشكرد : چاوپێكەوتنی كاندیدەكان لەڕێگەی لیژنەیەكی تایبەتمەندەوە دەبێت كە كۆمەڵێك ڕاوێژكار لەخۆدەگرێت، سەرۆكایەتی سەرۆكوەزیرانی ڕاسپێردراو،ڕوونیشیكردەوە : ئەو كاندیدانەی كە هەڵبژێردراون بۆ وەرگرتنی ئەركەكان دوای كۆتایی هاتنی بەفەرمی ڕادەگەیەنرێن لە چاوپێكەوتنەكان بۆ دڵنیابوون لە یەكپارچەیی هەڵوێستی كاندیدەكان سەبارەت بە لایەنە یاساییەكان، و دیاریكردنی وادەیەك بۆ دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ بەدەستهێنانی متمانە.