بەغدا - INA- ویسام ئەلمەلا
ئەمڕۆ یەكشەممە بەرەی توركمانی یەكگرتووی عێراق جەختی لە سەر پێویستیی كوتلە سیاسییەكان كردەوە كە سەرلەنوێ بیر لە پەراوێزخستنی مافەكانی ئەو پێكهاتە بكەنەوە، هاوكات داوای تەرخانكردنی كورسییەكی وەزاری لە كابینەی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراوی محەمەد شیاع ئەلسودانی كرد.
حەسەن توران، بەرپرسی بەرەی توركمانی یەكگرتووی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە لە بارەگای میحوەرەكە بەڕێوەچوو، بە بەشداری ژمارەیەك لە ئەندامانی میحوەرەكە و بە ئامادەبوونی پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رایگەیاند: لە كاتێكدا دەستخۆشی لەو هەوڵانە دەكەین كە بۆ پێكهێنانی حكومەتی عێراق بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع ئەلسودانی دراون، جگە لەوەی ئێمە وەك لیستێكی بەرەی توركمانی یەكگرتووی عێراق، سەرمان سوڕماوە لە سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو و ئەو كوتلە سیاسیانەی كە پاڵپشتی دەكەن كورسییەكی وەزاری لەناو كابینەكەدا بۆ سێیەم پێكهاتەی سەرەكی لە عێراق تەرخان نەكراوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد : كە نەتەوەی توركمانی كە بەنرخترینیان كردە قوربانی بۆ پاراستنی یەكڕیزی عێراق و بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، وەك چۆن خوێنی شەهیدانی توركمان ئاوی زەوی عێراقی دەدا بۆ رزگاركردنی شارەكانی لە پیسكردنی چەتە تیرۆریستییەكانی داعش.
داواشی لە كوتلە سیاسییەكان كرد پێگەی سیاسیی خۆیان بگێڕنەوەتەوە، هەروەها ئاگادارین كە پەراوێزخستنی توركمانەكان بەهۆی موزایەدەی سیاسی بووە لەگەڵ هەندێك لایەن لەسەر حیسابی توركمانەكان و لەسەر حیسابی داهاتووی ناوچەكانمان، كە ئەوانە سەمامی سەلامەتی و یەكێتی عێراق.
لە درێژەی قسەكانیدا وتی : هەروەها داوا لە نوێنەرایەتی نەتەوە یەكگرتووەكان دەكەین دەستوەردان بكات و فشار بخاتە سەر هەموو لایەنە سیاسییەكان بۆ پێویستی نوێنەرایەتیكردنی توركمانەكان لە حكومەتی داهاتووی عێراقدا.