پەروەردە (5) نمرە زیاد دەكات بۆ پۆلێكی دیاریكراو لە خوێندكارانی پەیمانگا هونەرە جوانەكان

ناوخۆ
  • 23-10-2022, 14:46
  • +A -A

    بەغدا -   INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە،وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا بە زیادكردنی (5) نمرە بۆ خوێندكارانی پەیمانگاكانی هونەرەجوانەكان و كۆلێژی پەروەردەی كراوە.
    لە راگەیەندراوێكی وەزارەتەكەدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ئاماژە بەوەكراوە  : لیژنەی بۆچوون لە وەزارەت بڕیاریدا بە زیادكردنی (5) بڕنمرە بۆ چارەسەركردنی نمرە قورس وحەرج بۆ خوێندكارانی پەیمانگاكانی هونەرەجوانەكان و كۆلێژی پەروەردەی كراوە، بۆ ساڵی خوێندنی 2021-2022.
    لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : بڕیارەكە بە لەبەرچاوگرتنی ئەو بارودۆخە سەختانە دراوە كە خوێندكاران پێیدا تێپەڕیون و لە پێناو پاراستنی خوێندنی ئایندەی خۆیان.