بەدواداچوون - INA
سێشەممەی داهاتوو جیهان شاهیدی خۆرگیرانی بەشەكی دەبێت كە ناوچەیەكی بەرفراوانی نیوەگۆی باكوور دەگرێتەوە، لە دیاردەیەكدا كە دوو كاتژمێر دەخایەنێت.
بەپێی ئامارەكانی پەیمانگای فەرەنسی بۆ میكانیكی ئاسمانی و حیسابكردنی ساڵنامەی فەلەكناسی ڕوانگەی پاریس، ئەو دیاردەیە لە كاتژمێر 08:58 بە كاتی گرێنچ لە ئایسلەندا دەستپێدەكات و كاتژمێر 13:02 بە كاتی گرێنچ لە دەریای هیندستان كۆتایی دێت، بە ئەوروپا و باكوری ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بۆ ماوەی دوو كاتژمێر بەردەوام دەبێت و نابێتە هۆی تاریكییەكی تەواو
لەسەر گۆی زەوی.
پەیمانگاكە هۆشداری داوە ئەوانەی ئارەزووی بەدواداچوون بۆ دیاردەكە دەكەن دەبێت پابەند بن و وریا بن،خۆرگیران كاتێك ڕوودەدات كە خۆر و مانگ و زەوی بە هێڵێكی ڕاست ڕیز بكرێن و كاتێك ڕێكخستنەكە نزیكە لە تەواوبوون، قوچكەی سێبەری مانگ دەست دەداتە ڕووی زەوی و ڕێگری لە تەواوی دیسكی خۆر دەكات، لەو خاڵەشدا خۆرگیرانی گشتییە دەبێت.
بەڵام ئەمجارەیان سێبەری مانگ دەست لە زەوی نادات و ناتوانرێت لە هیچ شوێنێك شاهیدی نەمانی تەواوەتی دیسكی خۆر بێت، بەپێی روانگەی پاریس لە بەیاننامەیەكدا زانای فەلەكناسی لە روانگەی پاریس فلۆران دیلیڤلی بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە : لە زۆرترین خۆرگیرانی پێشبینیكراودا بەسەر كازاخستاندا دەبێت و خۆر لەسەدا 82:2 دەشاردرێتەوە، بەڵام ئەوە بەس نابێت بۆ ئەوەی ببێتە هۆی تاریكی لە كاتی ڕۆژێكدأ.