كۆمەڵەی بانكەكان: بانكی ناوەندی زیاتر لە 10 ترلیۆن دیناری بۆ دابینكردنی قەرزی خانووبەرە تەرخان كردووە

ئابوری
  • 23-10-2022, 13:31
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە كۆمەڵەی بانكە عێراقییەكان رایگەیاند:  بانكی ناوەندی زیاتر لە 10 ترلیۆن دیناری بۆ دابینكردنی قەرزی خانووبەرە بۆ هاوڵاتیان تەرخانكردووە.
    سەمیر نەسیری راوێژكاری ئابووری و بانكی كۆمەڵەی بانكە ئەهلیەكانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) راگەیاند : دەستپێشخەرییەكانی قەرزدانی بانكی ناوەندی بۆ بوژاندنەوەی كەرتی نیشتەجێبوون بەشدارییان كردووە لە هاندانی هاوڵاتیان بۆ كڕینی یەكەی نیشتەجێبوون یان دامەزراندنی شوێنی نیشتەجێبوون و موڵكەكان لە شارەكان، كە زیاتر لە 10 تریلیۆن دینار بۆ بانكی خانووبەرە تەرخان كراوە و سندوقی نیشتەجێبوون لە كۆی گشتی 18 ترلیۆن دینار بۆ دابینكردنی دارایی پڕۆژەی بچووك و مامناوەند و نیشتەجێبوون و وزەی نوێبووەوە.
    ڕوونیشی كردەوە : بانكی ناوەندی پاڵپشتی سەرەكی بوو لە پرسی پێدانی قەرزی خانووبەرە، كە بەشداربووە لە بەدەستهێنانی زیاتر لە 150 هەزار هاووڵاتی سودمەند لەو قەرزانە بۆ كڕین یان دامەزراندنی یەكەی نیشتەجێبوون، ئاماژەی بەوەدا : كە 60 هەزار هاووڵاتی قەرز كران بە ڕێژەی لەسەدا 81ی ئەو بڕە پارەیەی كە بۆ بانكی خانووبەرە تەرخانكراوە، هەروەها سەبارەت بە قەرزدانی زیاتر لە 90 هەزار هاوڵاتی، بە ڕێژەی لەسەدا 66ی ئەو بڕە پارەیەی كە بۆ سندوقی نیشتەجێبوون تەرخانكراوە، تا 30ی حوزەیرانی 2022.
    ئاماژەی بەوەشكرد : بڕی قەرزەكە بڕی 100 ملیۆن دینار بووە بەبێ سوود و بە ماوەی گەڕاندنەوەی 15 ساڵ، ئاماژەی بەوەشدا : كە پاڵپشتییەكی گەورەی لە بانكی ناوەندییەوە پێكهێنا بەمەبەستی بوژاندنەوەی كەرتی نیشتەجێبوون و كۆنتڕۆڵكردنی بەرزبوونەوەی لە نرخی خانووبەرەدا.
    ئەلنەسیری لە درێژەی قسەكانیدا وتی : بابەتی بەرزی نرخی خانووبەرە بەستراوەتەوە بە دۆخی ئابووری ناوخۆیی و چەقبەستوویی ئابووری و چالاكنەكردنی كەرتە ئابوورییەكانی دیكە، ئاماژەی بەوەدا كە پێویستی راستەقینەی یەكەكانی نیشتەجێبوون لە چوارچێوەی (3:5) ملیۆن خانووبەرەیە و یەكەكان و ئەم ژمارە زۆرە پێویستی بە بڕە پارەیەكی زۆر و هەوڵی ناوازە لەلایەن وەزارەتە پەیوەندیدارەكان و دەسەڵاتی نیشتمانی وەبەرهێنانەوە هەیە و وە شارەوانی بەغدا و حكومەتە ناوخۆییەكان لە پارێزگاكان فراوانتر بكەن بە دابەشكردنی پارچە زەوی و یەكەكانی نیشتەجێبوونی كەم تێچوون بەسەر خەڵكدا بە داهاتێكی سنووردار.