یاریزانەكانمان لە پێشەنگی پێشبڕكێكانی پاڵەوانێتی شەترەنجی عەرەبی

وەرزش
  • 23-10-2022, 11:24
  • +A -A

    بەغدا-  INA
    یاریزانانی  شەترەنجی عێراق لە پێشەنگی پاڵەوانێتی عەرەبی بۆ گروپە تەمەنییەكان بوون، كە پێشبڕكێكانیان لە دیمەشقی پایتەختی سوریا بەردەوامە، بە بەشداری هەڵبژاردەكانی لوبنان، سوریا، فەلەستین، كوێت و یەمەن، هەروەها عێراق.
    بەڕێوبەری بەشی فیدراسیۆنی شەترەنجی عێراق  سەعد ئەلكینانی لە راگەیاندراوێكی كە بەدواداچوونی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كرد، ئەمڕۆ یەكشەممە رایگەیاند : لە سێ رۆژی رابردوودا شاهیدی پاڵەوانانمان بوون لە ژمارەیەك لە هاوتەمەنەكان و بەپێی ئەنجامەكان، میدالیای زێڕین نزیكە لە یاریزانەكانمانەوە و ئاماژەی بەوەدا  : كە نیهاد سەباح نووری درەوشاوە پێشەنگی هاو تەمەنی  مێینەی تەمەن 18 ساڵە بە كۆكردنەوەی نمرەی تەواو بە 4 خاڵ لە 4 خول، دواتر براكەی دێت لە گروپی تەمەن بە 3 خاڵ، لە كاتێكدا پێشبڕكێی مێینەی خوار 16 ساڵ بە 3 خاڵ پەروا پشتوان ئەحمەد پێشەنگی گرتووە  و مەلاك مەهدی عەتیە توانی بە 3 خاڵ پێشەنگی هاوتەمەنی مێینەی خوار 14 ساڵ بگرێت وەك بۆ پاڵەوانی پێشووی عەرەبی ، موعەزز زاهیر حەبیب، بە كۆكردنەوەی 5.3 خاڵ پلەی یەكەمی لە بەشی خوار 20 ساڵی پیاوان بەدەستهێنا، لای خۆیەوە ئەمین محەممەد عیدان پلەی یەكەمی لە بەشی خوار 14 ساڵ بۆ پیاوان بە 3 خاڵ پاراست، لە كاتێكدا لاوین محەمەد تاهر بە خاڵ لە پێشەنگی هاوتەمەنی كوڕانی خوار 12 ساڵەوە بوو. 3.5.
    ئەلكینانی ئاماژەی بەوەشكردووە : ئەم بەشداری ئەمجارەی پاڵەوانیەتی شەتەرنجی عەرەبەی شاهیدی بەشدارییەكی بەرچاوی ناوبژیوانە نێودەوڵەتییەكانمانە لە سەركردایەتیكردنی یارییەكان، ئەوانیش بریتین لە زەمیر جەبار موسا، ئیمان ئەكبەر محەمەد، عەلی شوجا ئەلزیادی و پشتوان ئەحمەد.