سه‌ید حه‌كیم جه‌خت له‌سه‌ر به‌رده‌وامی چاودێری و لێكۆلینه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌پرسی باجه‌كان ده‌كات

سیاسی
  • 23-10-2022, 10:29
  • +A -A

     به‌غدا ـ INA

    سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌  سه‌ید عه‌مار حه‌كیم جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی چاودێری پرسی باجه‌كانی كرده‌وه‌ كه‌به‌گه‌وره‌ترین ته‌حدییه‌كانی پێش ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و حكومه‌تی داهاتوو هه‌ژمار ده‌كرێت. 

     نوسینگه‌ی سه‌ید حه‌كیم له‌راگه‌یندراوێكدا كه‌ بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه‌ راگه‌یاند" سه‌ید عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكی باسكی حیكمه‌ی نیشتیمانی له‌گه‌ڵ شاندێكی بزاڤی ماف به‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانتار حه‌سه‌ن موئه‌نه‌س دواپێشهاته سیاسیه‌‌كانی عێراق و ئاراسته‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ و رۆڵی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له‌په‌ژراندنی یاساكان و ئه‌كتیڤكردنی ئه‌دای چاودێری ده‌سه‌ڵاتی ته‌شریعی باس كردووه‌، هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تێكی خزمه‌تگوزاری و نیشتیمانی كرده‌وه‌ كه‌بتوانێت ئاوات و هیوای گه‌لی عێراق جێبه‌جێ بكات له‌دابینكردنی خزمه‌تگوزاریه‌كان و ده‌رفه‌تی كار. 

     به‌پێی راگه‌یندراوه‌كه‌ سه‌ید حه‌كیم داوای كردووه‌ چاودێریكردن و لێكۆلینه‌وه‌ به‌رده‌وام بێت سه‌باره‌ت به‌پرسی باجه‌كان، چونكه‌ ئاشكراكردنی ئه‌م پرسه‌ و پاراستنی ماڵی گه‌ل له‌گرنگترین ركمانیه‌كانی پێش ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و حكومه‌تی داهاتووه‌، هه‌روه‌ها داواشی كردووه‌ كه‌هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان فراكسیۆنی حیكمه‌ و فراكسیۆنی مافه‌كان دا هه‌بێت.