پارێزگاری نەینەوا رایگەیاند کە کۆمپانیاکان لە موسڵ ناچار کراون پشت بە دەستی کاری ناوخۆیی بەبەستن

ناوخۆ
  • 22-10-2022, 21:43
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ شەممە "نەجم جبوری" پارێزگاری نەینەوا پشتڕاستی کردەوە کە ئەو کۆمپانیا بیانیانەی کە لە پرۆژەکانی پارێزگاکەدا کاردەکەن، پشت بە هێزی کاری ناوخۆیی دەبەستن.
     "جبووری " لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رایگەیاند"ئەو کۆمپانیا تورکیانەی کە کار لەسەر پرۆژەی پردی چوارەم دەکات، هەروەها ئەو کۆمپانیایە میسرییەی کە پردی پێنجەم جێبەجێ دەکەن، پشت بە کرێکاران و ئەندازیارانی عێراق دەبەستن لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکاندا، بەتایبەتی لە خەڵکی پارێزگای نەینەوا.
    پارێزگاری نەینەوا ئاماژە بەوەشدەکات کە دەستی کاری ناوخۆیی رۆڵی ھەیە لە کارکردن لە فڕۆکەخانەی پارێزگاکە . 
     سەبارەت بە پارەی پشتگیری فریاگوزاری، "جبوری " پشتڕاستی کردەوە، "پارێزگار پلانەکانی لە چوارچێوەی پشتیوانی فریاگوزاری وەزارەتی پلاندانان بەرزکردۆتەوە، و لەلایەن ئەوانیشەوە ، پێشکەش بە وەزارەتی دارایی کراوە بە مەبەستی خەرجکردنی بڕی تەرخانکراو .
    وتیشی" پارێزگاکەیان چاوەڕێی تەواوبوونی پرۆسەی ئاڵوگۆڕکردنی حکومەت دەکات.