ئەمینداریەتی بەغدا تەواوبوونی کارەکانی نۆژەنکردنەوەی گۆڕەپانی خەلانی ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 22-10-2022, 21:29
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ شەممە، ئەمینداریەتی بەغدا تەواوبوونی کارەکانی نۆژەنکردنەوە و جوانکاری گۆڕەپانی "خەلانی " لە ناوەڕاستی بەغدا ڕاگەیاند، لە چوارچێوەی کارەکانی نۆژەنکردنەوە و گەشەپێدانی گۆڕەپان و باخچەکان لە پایتەخت .
     لە راگەیەندراوێکی ئەمینداریەتیەکەدا ، کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ئاماژە بەوەکراوە" کە سەرپەرشتی " عەمار موسا کازم"ئەمینداری بەغدا، راستەوخۆ کارەکانی گەشەپێدان و نۆژەنکردنەوەی گۆڕەپانی " خەلانی" تەواو بوو ، بەمەش دیمەنە نوێیەکانی بەرووی گشتیدا کرایەوە ، بۆ زیاتر نیشاندان و جوانی دیمەنەکانی پایتەخت و گەشەپێدانی گۆڕەپانەکانی و باخچە و تاوەرەکانی و شەقامەکانی و ناوەندە کولتووری و ئەدەبییەکانی.
     ھەروەک ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوە " کە كاره‌كانی نۆژەنكردنه‌وه‌ بریتی بوون لە دووبارە درووستکردنی نافورەكان و چاندنی ڕووبەری سەوزایی و دروستكردنی ڕێڕەوی پیادە و ، دروستكردنی پێكهاتەیەكی نوێ بۆ شانەشیل لە ناوەڕاستی گۆڕەپانەكە، هەروەها دروستكردنی ستوونی ڕووناكی و سیاجی دەرەوە و جێبەجێكردنی دیكۆراتی نوێی ڕووناکی.
     ھەر لە راگەیندراوەکەدا ھاتوە ، مەیدانەکە بەشێک بوە لە پلانی کارکردنی سەرۆک وەزیران و ئەمینداریەتی بەغدا، کە پێکھاتون لە گۆڕەپانەکانی " کەهرامانە " و "تەحریر" باخی "ئومە" و "مۆنۆمێنتی ئازادی" و گۆڕەپانی" خەلانی" و گۆرەپانی" وەثبه" و سەرجەم ڕێگاکان تا شەقامی جمھوری و گۆڕەپانی خولەفاو و ئەلباب موعەزەم.