لە بەریتانیا جۆنسۆن دەگەڕێتەوە بۆ کێبڕکێی وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران

جیهانی
  • 22-10-2022, 21:28
  • +A -A

    بەدواداچون / INA
    ئەمرۆ شەممە "جەیمس دۆدریدگ" پەرلەمانتاری پارتی پارێزگارانی بەریتانیا، کە هاوپەیمانی "بۆریس جۆنسن" سەرۆک وەزیرانی پێشووی بەریتانیایە، پشتڕاستی کردەوە کە جۆنسۆن پشتگیری هەیە بۆ ئەوەی خۆی لە کێبڕکێی پۆستی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیادا کاندید بکاتەوە.
     "دۆدریدگ " ئاماژەی بەوەشکردووە "جۆنسۆن پشتگیری بەھێزی هەیە بۆ ئەوەی خۆی لە کێبڕکێی پۆستی سەرۆک وەزیراندا کاندید بکاتەوە.
    وتیشی"بۆسەرکردەیەتی کردنی حکومەتی بەریتانیا ،دەنگی 100ئەندام ھەیە بۆ بۆ خۆکاندیدکردن لە کێبڕکێکەدا.
     ھەریەک لە ڕۆژنامەی "سەندەی تایمز" و کەناڵی " بی بی سی " وسکای نیوز لە سێ راپۆرتی جیادا بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی نزیک لە جۆنسۆن کە ناوی نەهێنراوە، ڕایانگەیاندووە کە پشتگیری ١٠٠ پەرلەمانتاری پارتی پارێزگاران هەیە و بەو هۆیەشەوە دەتوانێت لە لیستی کاندیدەکان دەربکەوێت. 
     "جۆنسۆن " تا ئێستا بە فەرمی ڕاینەگەیاندوە کە بەشداری پێشبڕکێیەکە دەکات، بەڵام " دۆدریدگ " ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە جۆنسۆن پێی وتووە ئامادەیە بۆ ئەو کارە.