بەغداد/ INA
ئەمڕۆ شەممە، ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیران ،تائکیدی لەسەر جێبەجێکردنی بڕیاری 100% دەوامی فەرمی سەرجەم دامودەزگا حكومییەكان کردەوە،هاوكات بوونی چاپۆشی لە ھەر فەرمانگەیەک رەتیكردەوە، جەختیشی كردەوە كە دەبێت فەرمانبەران و وردبینیكارانی فەرمانگەكان کارتی ڤاکسین یان پشکنینی PCR پێشکەش بکەن.
لەو بارەیەوە "حەیدەر مەجید" وتەبێژی ئەمینداری گشتی ئەنجومەن ، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند"ئەو فەرمانانەی ئەم دواییەی ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیران دەریکردوە بە رێژەی سەد لە سەدی دەوامی فەرمی بۆ سەرجەم فەرمانبەران لە دامودەزگا فەرمییەکان و وەزارەتەکان جێبەجیدەکرێت، ئەو دەزگایانەش دەگرێتەوە کە نە بەسراون بە وەزارەت و پارێزگاکانەوە بە ڕێژەی 100% بەبێ جیاوازی.
ئاماژهی بهوهشكرد، "بڕیارهكه سهرجهم دامهزراوه فهرمییهكان دهگرێتهوه، وتیشی" دامهزراوه حكومییهكان رێنماییان ئاراسته كراوه بۆ ئهوهی پشکنین بۆ ڤاكسینی (Covid-19) بۆ سهرجهم فهرمانبهران بکرێت، یان له ئهگهری ئهوهی ههر فهرمانبهرێك بڕوانامە ڤاكسینی نەبێت، پشكنینی (PCR) لەگەڵ خۆی بهێنێت، تەنها بۆ ماوەی یەک هەفتە کارا دەبێت، کە لەلایەن دامەزراوەی تەندروستی بۆی دەکرێت، لە ئەگەری ئەوەی کارمەندەکە نەتوانێت ڤاکسینەکە بەکاربهێنێت بەهۆی نیشانەکانی تەندروستیەوە دەبێت ڕاپۆرتی پزیشکی لەم بارەیەوە لە دامەزراوەیەکی تەندروستیەوە بهێنێت، بەڵام پابەندە بە پێشکەشکردنی پشکنینی هەفتانەی PCR.
سەبارەت بە کاروباری هاوڵاتیانیش لە وەزارەتەکانی دەوڵەت، "مەجید " جەختی لەوە کردەوە کە دەبێت "کارتی کوتان یان پشکنینی PCRیان پێ بێت، کە ماوەی یەک هەفتە کاری پێ دەکرێت.
ڕوونیشی كردەوە"جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان ، دامەزراوەكانی حكوومی بە بەرپرسیار دەبن لە جێبەجێكردنی ، هەروەها بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی دەکەن.