كۆچ و كۆچبەران ئەو خێزانانە دەژمێرێت كە لە كامپی هۆلی سوریاوە دەگەڕێنەوە

ناوخۆ
  • 22-10-2022, 19:52
  • +A -A

    بەغداد - INA 
    وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران ئەمرۆ شەممە، تەواوبونی گەڕانەوەی 925 خێزان لەكەمپی هۆلی سوری پشتڕاستكردەوە و هاوكات جەختیشیكردەوە كە پرۆسەی گەڕانەوەی ئاوارەكان بە سەركەوتوویی و بەبەشداری 11 ڕێكخراو بەردەوامە.
    كەریم نوری بریكاری وەزارەت بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: ژمارەی ئەو خێزانانەی كە تا ئێستا لە كامپی هۆل-ەوە گەراونەتەوە گەیشتووەتە 925 خێزان، كە گەڕونەتەوە بۆ شاری موسڵ، وتیشی: نزیكەی 80٪ی ئەو خێزانانە دوای تەواوكردنی مامەڵەكانیان بەبەشداری زیاتر لە 11 ڕێكخراو گەڕاونەتەوە.
    ئاشكراشیكرد: چەند ڕۆژێك پێش ئێستا 158 خێزان لە كامپی هۆلەوە گەیشتوون، كە 650 كەس دەخەمڵێندرێت، وتیشی: ئێمە سەركەوتنی خێرامان دۆزیەوە لە پرسی خۆگونجاندن لەگەڵ واقیعی نوێدا كە هانیداین دوای ڕاوێژ و ڕێككەوتن و گفتوگۆ لەگەڵ خەڵكی ناوچەكە بیانگەڕێنینەوە بۆ ئەوەی دڵنیابین لە گەڕانەوەیان.
    تەئكیدیشیكردەوە: هیچ پێشێلكارییەك نەبوو كە خێزانەكان لە كامپی هۆلەوە هاتوون بۆ ئەو ناوچانە، وتیشی: مەسەلەی گەڕانەوەكە خۆبەخشانەیە و پێویستە عێراق لەكەمپ و ئاوارەكان ئازاد بێت.