دەستەی وەبەرهێنان دەست لەكاركێشانەوەی سوها نەجار لە پۆستەكەی ڕەت دەكاتەوە

ناوخۆ
  • 22-10-2022, 17:26
  • +A -A

     بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە، دەستەی نیشتمانی وەبەرهێنان رەتیكردەوە كە سوها نەجار سەرۆكی دەستلەكاركێشانەوەكەی پێشكەش بكات و گەشتی دەرەوەی عێراقی كردبێت.
    دەستەی نیشتمانی وەبەرهێنان لە راگەیندراوێكیدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، "ئەو هەواڵانە رەتدەكەنەوە كە لەلایەن ژمارەیەك سایتی میدیاییەوە بڵاوكراونەتەوە سەبارەت بە پێشكەشكردنی سەرۆكی ، دەستەی نیشتمانی وەبەرهێنان ، سوها نەجار، دەستلەكاركێشانەوەی و گەشتەكانی بۆ دەرەوەی عێراق”.
    وە جەختیشی لەوە كردەوە كە "نەجار بەردەوامە لە كارەكانی و لە عێراق ئامادەیە، و ئەو هەواڵانە ناڕاستن، هەروەها میدیاكان دەبێت بەدواداچوون بۆ وردبینی و بڕواپێكراوی لە گواستنەوەی زانیارییەكاندا بكەن، هەروەها لە پرۆسەی گرتنەبەری رێوشوێنی یاساییدایە لە دژی ئەوانەی هەواڵەكەیان بڵاوكردەوە”.