هەولێر - INA
عەلی جەمال قدوری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، لە ناحیەی قورەتوو منداڵێك كەوتەناو ناوی باڵەجۆ و خنكا.
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوەكردووە:" لە گوندی ساڵح ئاغای سەر بە ناحیەی قۆرەتوو منداڵێكی تەمەن پێنج ساڵ بەناوی (ئەسیل ئەحمەد هادی) كەوتووەتە ناو ئاوی باڵەجۆ و بەهۆیەوە خنكاوە "
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان راشیگەیاندوە، كەسوكاری منداڵەكە پێیان نەزانیوە لەماڵ دەرچوەو چۆتە سەر ئاوەكەو كەوتۆتە ناویەوەو بەهۆیەوە گیانیلەدەستداوە، بەمەبەستی توێكاری تەرمەكەی رەوانەی پزیشكی دادوەری كەلار كراوە