سەڵاحەدین - INA- فلەیح ئەلعوبەیدی
ئەمڕۆ شەممە قایمقامی ئەلعەلەم ئیبراهیم ئەلخەتاب ڕایگەیاند: ڕێوشوێنی ئامادەكاری بۆ وەرزی زستان گیراوەتەبەر، هاوكات ئاماژە بە كردنەوەی پێنج قوتابخانە دەكات.
ئەلخەتاب بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) راگەیاند و گوتی : كارەكان نزیكە لە تەواوبوون لە داپۆشینی دەرگای سەرەكی بۆ قایمقامی ئەلعەلەم و ئاماژەی بەوەدا : كە پڕۆژەكە بە پارەی سندوقی ئاوەدانكردنەوە بۆ ناوچە زیانلێكەوتووەكانی تیرۆرەوە گواستراوەتەوە بەناوی بەرێوەبەری گشتی شارەوانی قایمقامی ئەلعەلەمەوە.
ئاماژەی بەوەشدا : چاككردنەوەی لەسەر تۆڕەكانی ئاوەڕۆی ئاوی باران ئەنجامدرا و داپۆشینی ناوچە بێ خزمەتگوزارییەكان لە سنوورەكانی شارەوانی ئەنجامدرا، وەك ئامادەكارییەك بۆ وەرزی زستان، ئاماژەی بەوەدا : كە نزیكەی 1000 سەرپێچی لەسەر زەوییەكانی دەوڵەت و تۆڕی كارەبایی و هێڵەكانی ئاو كراوە.
جەختیشی كردەوە : پرۆژەكە لە قۆناغی دروستكردندا هەیە، هەروەها رێگای جیا لە سنووری شارەوانییەكان كە بە بودجەی بانكی نێودەوڵەتی كاریان لەسەر دەكرێت، هەروەها پردی باكووری تكریت بەناوی بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبان و پردەكانی پارێزگا كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتییەوە پارەی بۆ دابین دەكرێت لە ڕێگاوبانەكان، پردی باكووری تكریت كە ڕێژەی تەواوكردنی 73%ی هەیە، و ڕێگای 30 گەڕەكی ئەلجەمیعە، پڕۆژەی ئاوی ئەلخزامیە و ڕێگای سەدیرە تەل سیبات، ئاماژەیان بەوە كردووە كردنەوەی پێنج قوتابخانە لە قەزاكەدا.