كەركوك - INA- مەهدی ئەلرەبحاوی
فۆتۆ - ئەحمەد سەیفەدین
لیژنەی ناوەندی ئۆتۆمبێل بە هاوكاری لیژنەی كەركوك، پێشبڕكێیەكی (دەرفەت شۆ) ئۆتۆمبێل ئەنجامدا، بە بەشداری سی و پێنج پێشبڕكێكار لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق، كە شاهیدی ئامادەبوونی زیاتر لە پێنج هەزار بینەر بوو.
سەرۆكی لیژنەی ئۆتۆمبێلی كەركوك مستەفا سەباح بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : كەركوك بۆ یەكەمجار شاهیدی ئەم ڕووداوە وەرزشییە گرنگە بە بەشداریی بەرفراوانی سەرجەم پارێزگاكانی عێراق، لەگەڵ ڕێكخراوێكی نایاب كە لەلایەن هەمووانەوە دەستخۆشی لێكرا و ئەوانەی ئامادەبوون، ئاماژە بەوە دەكەن كە پێشبڕكێكە لە ئەكادیمیای وەرزشی قەڵەم بەڕێوەچووە.
ئاماژەی بەوەشكرد : پێشبڕكێیەكە پێشبڕكێكاری تاك و جووتی لەخۆ كرتبوو ، هەروەها تاقیكردنەوەی لێهاتوویی بۆ ئەو پێشبڕكێوانەی كرد كە جوانترین وێنەكانیان پێشكەش كرد، ڕوونیشی كردەوە: ئامادەبوونی گشتی پێشبڕكێیەكە تامێكی تایبەتی هەبووە و پاڵنەرێكی گەورەی بۆ پێشبڕكێكاران هەبووە.