سەرۆك كۆمار جەخت لەسەر گرینگەی هەوڵدان بۆ بەهێزكردنی بناغەكانی ئاسایش و سەقامگیری دەكاتەوە

سیاسی
  • 22-10-2022, 15:45
  • +A -A

     بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ شەممە سەرۆك كۆماری عێراق عەبدول لەتیف جەمال رەشید جەختی لە گرنگی هەوڵدان بۆ بەهێزكردنی بناغەكانی ئاسایش و سەقامگیری كردەوە، هاوكات ئاماژەی بە پێویستی پەرەپێدانی ئەدای ئاسایش و هەواڵگری كرد بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر هەوڵێكی نەزۆكانە بۆ هەڕەشە لە ئارامی و ئاسایشی كۆمەڵگا.
    سەرۆكایەتی كۆمار لە راگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و راگەیاندووە : عەبدول لەتیف جەمال رەشید سەرۆك كۆمار پێشوازی لەبەڕێوەبەرە گشتیەكان و ژمارەیەك ئەفسەری باڵای وەزارەت كرد لە ناوخۆی هەرێمی كوردستان، ئاماژەی بەوەدا كە شاندەكە پیرۆزبایی و خۆشحاڵی خۆیان پێشكەش كرد بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەك سەرۆك كۆمار ، هیوای سەركەوتنییان بۆ خواست لە بەجێگەیاندنی ئەركەكانی لە خزمەتی گەلەكەمان و بە شێوەیەك كە ئاواتەكانیان بەدی بهێنێت بۆ ژیانێكی ئازاد و شكۆمەندانە.
    سەرۆك كۆمار جەختی لە گرنگی هەوڵدان بۆ بەهێزكردنی بناغەكانی ئاسایش و سەقامگیری كردەوە، بە شێوەیەك كە سەروەری یاسا و جێبەجێكردنی دادپەروەری بچەسپێنێت بۆ بەدیهێنانی یەكسانی لە نێوان هەموواندا، ئاماژەی بە پێویستی پەرەپێدانی ئەدای ئاسایش و هەواڵگری كرد بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هەوڵێكی نەزۆكانە بۆ هەڕەشە لە ئاشتی و ئاسایشی كۆمەڵگا بە چاودێریكردنی شوێنە گەرمەكانی تاوان و تیرۆر.
    رەشید ستایشی ئەو هەوڵە پڕ بەرەكەتانەی كرد كە لەلایەن دەزگا ئەمنییەكانی ناوچەكە و عێراق بەگشتی بۆ پاراستنی سەقامگیری و پاراستنی هاوڵاتیان و مافەكانیان و موڵك و ماڵی گشتییان دراوە.
    لە بەرامبەردا ئەندامانی شاندەكە پێداچوونەوەیان بە پلان و بەرنامەكانی داهاتوودا كرد كە بۆ كاری وەزارەتی ناوخۆ لە هەرێمی كوردستان ئامادە كراون، جەختیان لە ئامادەیی هەمیشەیی خۆیان بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی كردەوە و هەروەها سوپاس و شانازیی خۆیان بۆ ڕێنماییە بەنرخەكانی سەرۆك كۆمار و گرنگیدان و خەمخۆری بۆ كاری خزمەتگوزارییە ئەمنییەكان دەربڕی.