ئاسایشی نیشتمانی لە واست دوو بازرگانی مادەی هۆشبەر بە ڕەگەزنامەی بیانی دەستگیر دەكات

ئەمنی
  • 22-10-2022, 14:10
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ شەممە دەزگای ئاسایشی نیشتمانی دەستگیركردنی دوو بازرگانی مادەی هۆشبەری بە ڕەگەزنامەی بیانی ڕاگەیاند كە (5) كیلۆگرام كریستاڵ و دژە ژەهریان پێبووە لە پارێزگای واست.
    لە راگەیەندراوێكی ئاژانسەكەدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و  ئاماژە بەوە كراوە : لە رێگەی هەواڵگری ورد و دوای وەرگرتنی رەزامەندی دادوەری، هێزێك لە دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە پارێزگای واست دەستیان كردووە بە ئەنجامدانی ئەركێك كە لەو ماوەیەدا توانیویەتی بۆ دەستگیركردنی دوو هاوڵاتی بیانی كە بازرگانی بە ماددە هۆشبەرەكانەوە دەكەن.
    ئاماژەی بەوەشكرد : دەست بەسەر ئەو دوو تۆمەتبارەدا گیراوە لەگەڵ پێنج كیلۆگرام كریستاڵ و دژە ژەهرییان پێبووە و  هەروەها چەكێكی مامناوەند و فیشەكیشیان پێبووە.
    ئاماژەی بەوەشكردووە : تۆمەتبارەكان بەپێی یاسا ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری پەیوەندیدار كراون بۆ ئەوەی ڕێوشوێنی پێویست بەرامبەریان بگرنەبەر بەپێی یاسا.