به‌غدا ـ INA
سه‌رۆك كۆمار عه‌بدوله‌تیف جه‌مال ره‌شید ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان باسی له‌په‌یوه‌ندییه دووقۆلیه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و زیاتر ئه‌كتیڤكردنی هاوكاری هه‌ردوولا له‌پێناو به‌رجه‌سته‌كردنی سه‌قامگیری له‌ناوچه‌كه كرد.
سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له‌راگه‌یندراوێكدا كه بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه راگه‌یاند" سه‌رۆك كۆمار عه‌بدوله‌تیف ره‌شید په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌لایه‌ن ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا پێگه‌یشت.
هه‌روه‌ها وتی" له‌میانه‌ی ئه‌م په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه‌دا سه‌رۆك ئه‌ردۆگان پیرۆزبایی له‌سه‌رۆك عه‌بدوله‌تیف جه‌مال ره‌شید كرد به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردانی وه‌كو سه‌رۆك كۆماری عێراق، هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شی دا كه ئه‌ردۆگان باسی له‌وه كردووه كه‌توركیا خوازیاره په‌یوه‌ندیه مێژوویه‌كه‌ی نێوان هه‌ردوو وڵات به‌هێزتر بكات و میكانیزمه‌كانی هاوكاری دووقۆلی له‌پێناوی به‌رجه‌سته‌كردنی سه‌قامگیری له‌ناوچه‌كه له‌سه‌ر ئاستی سیاسی و ئابووری و ئه‌منی ئه‌كتیڤتر بكات.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رۆك كۆمار سوپاسی سه‌رۆكی توركیا كرد بۆ ئه‌م پیرۆزباییكردنه‌وه وتیشكی خسته‌سه‌ر گرنگی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ توركیا و پێویستی به‌هێزكردنی له‌هه‌موو بواره‌كان كه به‌شێوه‌یه‌ك بێت به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش گه‌ره‌نتی بكات و ئاوات و هیوای هه‌ردوو گه‌لی دۆست له‌پێشكه‌وتن و خوشگوزه‌رانی به‌دی بێنێت.