شەترەنجی خانزاد داوەرەكانیشی پێشەنگن

وەرزش
  • 22-10-2022, 13:26
  • +A -A

    هەولێر - INA
     لەپاڵەوانێتی شەترەنجی ووڵاتانی عەرەبی كە لە ووڵاتی سوریا بەرێوەدەچێت، بەبەشدراریكردنی 145یاریزانی كوڕوكچ لەسەرئاستی شەش ووڵاتی عەرەبی،دوای ئەوەی یانەی شەتڕەنجی خانزاد سێ یاریزانی یانەكەی بەشداری پاڵەوانێتی تەمەنەكانی ووڵاتانی عەرەبیان كرد لەووڵاتی سوریا كەلەدیمەشقی پاتەختی ووڵاتەكە بەڕێوەدەچێت،دوو داوەری كوردی نێودەوڵەتی یانەی شەترەنجی خانزاد لەبەرێوەبردنی یارییەكانی ئەم پاڵەوانیەتییە پێشەنگن وبوونەتە جێگای دەستخۆشی و گرنگیدا لە دەزگاكانی راگەیاندن.
    هەردوو داوەری نێودەوڵەتی شەترەنج پشتیوان شێخ ئەحمەد شێخ حەمەد و دكتۆرە ئیمان ئەكبەر محەمەد ڕۆڵی بەرچاو و كاریگەریان هەیە لەبەڕێوەبردنی پاڵەوانێتیەكە،كە لەماوەی ئێستادا بەردەوامن لە بەرێوەبردنی یارییەچارەنووس ساز و گرنگەكان،بێگومان لەپای بەشداریكردنی سێ یاریزانی یانەی شەترەنجی خانزاد كە لەگەڵ شاندی یەكێتی شەترەنجی عێراق بەشدارن.
    بەشداری ئەم دوو داوەرە گرنگێكی پێشكەوتنی شەترەنجی كوردستان وعێراق لە بۆنە نێودەوڵەتییەكان دەخاتە ڕوو،هەروەها دەبێتە ژمارەیەكی هەژماركراو بۆ یارییەكە وكوردستان وعێراق و خودی داوەرەكانیش،ئەمەش دەستكەوتێكی بێ وێنەیە و لە ئایندە داوەرەكان ئەركیان قورس وكاریگەر دەبێت لە بۆنە نێودەوڵەتییەكان.
    ماوەتەوە بڵێین سەرۆكی یانەی خانزاد دلزار حەمە ساڵح بۆ پشتگیری یاریزانەكان و هەردوو داوەر،ئەمڕۆ شەممە رێكەوتی 22-10-2022 لەرێگەی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بەرەو وڵاتی سوریا بەرێكەوت،ماوەتەوە بڵێین ئەم پاڵەوانیەتییە لەرێكەوتی 18-10- دەستی پێكردووە وبڕیاریشە رێكەوتی 26-10-2022 بەكۆتا بێت.