چوارچێوەی هەماهەنگی دەسەڵات بە سودانی دەدات كە وەزارەتەكانی ناوخۆ و بەرگری هەڵبژێرێت

سیاسی
  • 20-10-2022, 21:24
  • +A -A

    بەغدا -INA 
    چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، دەسەڵاتی تەواو بە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ دراوە، بەپێی ئەو پێوەرانەی دیاریكردون بۆ كابینەكەی كاندیدی پۆستە وزاریەكان دیاریبكات و هەردو پۆستی وەزارەتی ناوخۆ و بەرگریش لە دەرەوەی دابەشكاری پشكپشكێنە بێت.
    چوارچێوەی هەماهەنگی لەڕاگەیەندراوێكدا ;كە كۆپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە تێیدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە چوارچێوەی هەماهەنگی كۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا بۆ تاوتوێكردنی پێكهێنانی حكومەت و تێپەڕاندنی ئاستەنگەكان لەبەردەم سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ.
    چوارچێوەی هەماهەنگی دەسەڵاتی تەواو بە محەمەد شیاع سودانی دەدات، بۆئەوەی كاندیدەكان هەڵبژێرێت یان داوای كاندیدی نوێ لە لایەنە سیاسییەكان بكات بۆئەوەی پێشكەشی بكەن. 
    هەروەها لە كۆبونەوەكەدا دەسەڵاتی هەڵبژاردنی كاندیدی وەزارەتەكانی پەیوەست بەپێگەی چوارچێوەی هەماهەنگی لە هەڵبژاردنەكان درا بە سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو، دوای ئەوەی هێزە سیاسییەكان لیستی ژمارە و نوێنەرەكانیان بە واژۆی راستەوخۆ و كاندیدەكانیان پێشكەش كرد، بەپێی ئەو پێوەرانەی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو لەسەر كۆمەڵێك وەزارەت دیاریكردون.
    ئاماژەی بەوەشكردوە، لە لایەكی دیكەوە، سەرۆك وەزیران دەسەڵاتی ئەوەی پێدرابو كە كاندیدی وەزارەتەكان لە نێوان پێكهاتەكان یان لەناو لایەنەكاندا بگۆڕێت، وەزارەتەكانی ناوخۆ و بەرگریش لە پشك پشكێنە دەربكات و كەسایەتی مەدەنی یان سەربازی كاندید بۆئەو دو پۆستە بكات، بە مەبەستی دەستەبەركردنی بەدەستهێنانی حكومەتێكی خزمەتگوزاری كاریگەر هاوتەریب لەگەڵ بەرنامەی وەزاری.