بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی ناوخۆ دەستگیركردنی ٦ داواكراوی لە دۆسیەی جۆراوجۆر لە پارێزگای دیوانیە ڕاگەیاند.
وەزارەتی ناوخۆ لە راگەیندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، ئاماژەی بەوە كردووە، "مەفرەزەكانی پۆلیسی دیوانییە توانیویانە یەكێك لەو تۆمەتبارانە دەستگیر بكەن كە بە تۆمەتی ساختەكاری و داواكراوە، هاوكات ئەویش لەلایەن دادوەری لێكۆڵینەوەوە دەستگیركراوە وەك ئامادەكارییەك بۆ ڕەوانەكردنی بۆ."
وە ئاماژەی بەوەدا كە "هێزێك لە بنكەی پۆلیسی نەوجەوانان توانیویەتی 4 تۆمەتبار دەستگیر بكات كە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە لە كەیسی جیاوازدا داواكراون، و ڕێوشوێنی یاسایی دژی تۆمەتبارانی بنەڕەتی گیراوەتەبەر."