بۆرسەی عێراق پێوەرەكانی بازرگانی هەفتانە ڕادەگەیەنێت

ئابوری
  • 20-10-2022, 17:00
  • +A -A

    بەغدا- INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، بۆرسەی عێراق پێوەرەكانی بازرگانی لە ماوەی هەفتەی سێیەمی مانگی تشرینی یەكەمی ٢٠٢٢ ڕاگەیاند.
    لە راگەیەندراوێكدا بۆ بازاڕی بۆرسە كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، "بۆرسەی عێراق لەماوەی هەفتەی سێیەمی مانگی تشرینی یەكەمی 2022 پێنج دانیشتنی بازرگانی لە رۆژی یەكشەممە 16/10/2022 تا رۆژی پێنجشەممە 20/10/2022 رێكخستووە". ، لەم هەفتەیەدا ئەم نیشاندەرانەی خوارەوە بەدەست هێنران:
    1. ژمارەی ئەو پشكانەی لەماوەی ئەم هەفتەیەدا مامەڵەیان پێوەكراوە گەیشتە زیاتر لە (3) ملیار پشك.
    2- بەهای پشكەكانی ئەم هەفتەیە زیاتر لە (4) ملیار دینار بووە.
    3. پێوەرەكانی بازرگانی بازاڕ بۆ یەكەم دانیشتنی هەفتە بە (595.32) خاڵ داخران، لەكاتێكدا لەكۆتایی هەفتەدا بە (598.71) خاڵ داخراوە، بەڕێژەی 0.57% بەرزبوونەوەی بەدەستهێناوە لە چاو داخستنی لە دانیشتنی یەكەمدا.
    4. لەماوەی هەفتەكەدا زیاتر لە (3500) گرێبەستی كڕین و فرۆشتن لەسەر پشكی ئەو كۆمپانیایانە جێبەجێكرا كە لە بازاڕدا خراونەتە بازاڕەوە.