بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی دەستپاكی دەركردنی فەرمانی دەستگیركردنی دوو بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی گواستنەوە ڕاگەیاند، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە تۆمەتبارەكان لە گرێبەستەكانیاندا لەگەڵ كۆمپانیای (سێركۆ)ی بەریتانی سەرپێچییان ئەنجامداوە.
بەشی لێكۆڵینەوەی دەستەی دەستپاكی لە راگەیندراوێكدا كە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ئاماژەی بەوە كردووە، "دادگای لێكۆڵینەوەی رەسافە كە تایبەتە بە پرسەكانی دەستپاكی، فەرمانی دەستگیركردن و لێكۆڵینەوەی لە دژی بەڕێوەبەری پێشووی كۆمپانیای گشتی بۆ خزمەتگوزارییەكانی كەشتیوانی ئاسمانی دەركردووە". و بەڕێوەبەری گشتی پێشووی بەشی گرێبەست و مۆڵەتدان تێیدا، بەهۆی ئەنجامدانی سەرپێچی لە سەرجەم گرێبەستە ئەنجامدراوەكان.لەگەڵ كۆمپانیای بەریتانی "سێركۆ" چاودێری هاتوچۆی ئاسمانی عێراق دەكات.
بەڕێوەبەرایەتییەكە ڕوونیشیكردووەتەوە، "فەرمانی دەستگیركردن و گەڕان، كە لە دژی ئەو دوو تۆمەتبارە دەرچووە، كە لە ئێستادا پۆستی بەڕێوەبەری گشتی بەشی یاسایی لە وەزارەتی گواستنەوەیان وەرگرتووە، هەروەها بەڕێوەبەری گشتی بەشی كارگێڕی و دارایی و یاسایی لە وەزارەتی گواستنەوە". ئەكادیمیای زانستی عێراقی، بە پێی بڕگەكانی ماددەی 340 لە یاسای سزادان هاتە ئاراوە".