سەرۆكی كۆمار پەیامێكی پیرۆزبایی لە سوڵتانی عومانەوە پێگەیشت

سیاسی
  • 20-10-2022, 16:11
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی كۆمار، عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، پەیامێكی پیرۆزبایی لە سوڵتانی هەیسەم بن تاریق سوڵتانی عومان بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەك سەرۆكی كۆمارەوە پێگەیشت.
    بن تاریق لە پەیامێكیدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە رایگەیاند، "بە خۆشحاڵیەوە پیرۆزبایی و هیوای دڵسۆزانەمان ئاراستەی جەنابی بەڕێزتان دەكەین بە بۆنەی هەڵبژاردنی ئێوە وەك كۆماری عێراق .
    ئاماژەی بەوەشكرد، "لە خوای گەورە دەپاڕێینەوە كە تەندروستی و بەختەوەری و تەمەنێكی درێژتان پێ ببەخشێت، هەروەها سەركەوتنتان پێ ببەخشێت لە سەركردایەتیكردنی گەلی برای عێراق بۆ بەدیهێنانی هەموو ئاواتەكانیان بەرەو سەقامگیری و پێشكەوتن و خۆشگوزەرانی، بە هیوای پەیوەندیی برایانە لەنێوان لە نێوان هەردوو وڵاتی برا گەشەی زیاتر بكات .