بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، قاسم ئەعەرەجی ، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی پشتڕاستی كردەوە كە هێشتا ئاسەواری داعش بوونی هەیە، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە عێراق هەموو هەوڵێك دەدات بۆ سەرخستنی ئەركی تیمی لێكۆڵینەوەی نێودەوڵەتی كە تایبەتە بە تاوانەكانی داعش.
نوسینگەی راگەیاندنی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی لە راگەیەندراوێكدا كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاندووە، "عەرەجی پێشوازی لە راوێژكاری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان، كریستیان ڕیچەر سەرۆكی تیمی لێكۆڵینەوەی نێودەوڵەتی بۆ تاوانەكان داعش، و شاندی یاوەری كردووە".
ڕوونیشی كردەوە، "لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی بەردەوامی هەماهەنگی و هاوكاری هاوبەشی نێوان لایەنی عێراقی و تیمی لێكۆڵینەوەی نێودەوڵەتی كرا، بەمەبەستی سەركەوتنی لە ئەركەكەی لە ئاشكراكردنی تاوانەكانی داعش، لەڕێگەی كۆكردنەوەی بەڵگە و بەڵگەنامەكانی سەركۆنەكردنی ئەو چەتە تیرۆریستییانە".
ئاماژەی بەوەشكرد، سەركەوتنی تیمەكە لە ئەركەكەیدا دەبێتە سەركەوتن بۆ مرۆڤایەتی.
لای خۆیەوە سەرۆكی تیمی لێكۆڵینەوەی نێودەوڵەتی "پشتیوانی تیمەكەی بۆ حكوومەتی عێراق، بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری و چاكسازی بۆ ئەو كەسانەی بەهۆی تاوانەكانی داعشەوە زیانیان بەركەوتووە" دەربڕی، ئاماژەی بەوەدا كە "هاوكاری و هەماهەنگی دەبێتە هۆی بەدیهێنانی دادپەروەری".