بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی راسپێردراو، ئارەزووی حكومەتی داهاتووی بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان لەگەڵ یەكێتیی رووسیا دەربڕی.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی راسپێردراو لە راگەیەندراوێكدا كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراق رایگەیاندووە، "محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی راسپێردراو، پێشوازی لە ئێلبروس كۆتراشێڤ باڵیۆزی یەكێتیی رووسیا بۆ عێراق كرد".
لە راگەیندراوەكەدا ئاماژەی بەوەدا كە " ئێلبروس كۆتراشێڤ پیرۆزبایی خۆی پێشكەش بە سودانی كرد بە بۆنەی ئەركەكەی بۆ سەرۆكایەتی حكومەت. " پەیامی سەركردایەتی ڕووسیای گەیاند، هەروەها هیوای سەركەوتن بۆ سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو خواست ، هەروەها تاكیدی لەسەرپەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات گەشەسەندن و خۆشگوزەرانی زیاتری كرد.
لە میانی دیدارەكەدا سودانی "بەرژەوەندی حكومەتی داهاتوو بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان لەگەڵ یەكێتیی ڕووسیا و بنیاتنانی پەیوەندی هاوسەنگ لە بەرژەوەندی هەردوو گەلی دۆست دەربڕی.
ناوبراو ستایشی "پەیوەندییە مێژووییەكانی كرد كە عێراق و ڕووسیا یەكدەخەن"، جەختی لە "ئیرادەی حكوومەتی داهاتووی كرد بۆ چالاككردنی ئاسۆی هاوكاریی دوو قۆڵی لە بوارە جیاوازەكاندا".