بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران جەختی لە گرنگی بوژاندنەوەی هەوڵەكانی هەواڵگریی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییە ئەمنییە گەورەكان كردەوە.
نوسینگەی راگەیاندنی كازمی لە راگەیەندراوێكدا كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئاماژەی بەوەكردووە، "سەرۆك وەزیران، فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، مستەفا كازمی ، سەردانێكی ئەنجام دا بۆ بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان"، ئاماژەی بەوەدا كە "لە سەرەتای سەردانەكەدا، گوێی لە كۆبوونەوەیەكی ئەمنی گرتووە." پێداچوونەوەی بە ئۆپەراسیۆنە گشتییەكان، دۆخی ئەمنی، دۆخی ئاگاداری سەربازی و ئەو ڕێوشوێنانە كرد كە لەم چوارچێوەیەدا گیراوەتەبەر .
كازمی ستایشی "هەوڵە بەرزەكانی هێزە ئەمنییەكان بە هەموو جۆر و كەرتێكەوە دەكات بۆ خۆپاراستن لە مەترسییەكانی تیرۆر و دابینكردنی سەقامگیری لە وڵاتەكەدا"، ئاماژەی بەوەشكردووە، "گرەو لەسەر ئەدای هێزە ئەمنییە قارەمانەكان دەكات لە دابینكردنی ئاسایش لە ڕێگەیەك كە متمانەی هاوڵاتی بە دەوڵەت بەرز دەكاتەوە، و دڵنیایی لە سەرتاسەری عێراقدا بڵاودەكاتەوە”.
جەختیشیكردەوە "گرنگی بوژاندنەوەی هەوڵە هەواڵگرییەكانی هێزە چەكدارەكان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ئەمنییە گەورەكانی عێراق، كە پێویستیان بە كاری ناتەقلیدی و ناوازە هەیە بۆ رووبەڕووبوونەوەیان".
لە بەرامبەردا فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، ئەفسەر و پلەدارەكان، سوپاسی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی كرد بۆ پشتگیریكردنی، و دووپاتیكردەوە "بە هەمان خێرایی بەردەوام دەبێت لە پاراستنی عێراق و تواناكانی گەلەكەی".