دەستەی دەستپاكی داوای شۆڕشێكی یاسادانان دەكات بۆ تەواوكردنی سیستەمی یاسایی كە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی

ناوخۆ
  • 20-10-2022, 13:57
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی دەستپاكی داوای شۆڕشێكی یاسادانان كرد بۆ تەواوكردنی سیستەمی یاسایی كە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دەكات.
    دەستەی دەستپاكی لە راگەیندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە: "ئەمڕۆ عەلا جەواد ساعدی سەرۆكی دەستەی دەستپاكی فیدراڵی،لە بارەگای دەستەكە پێشوازی لە موحسین مەندەلاوی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانكرد".
    ساعدی جەختی كردووەتەوە، "گرنگیی هەوڵی هاوبەش بۆ سەرخستنی هەوڵەكانی دژە گەندەڵی"، ئاماژەی بە "پشتیوانی پەرلەمان بۆ ئۆرگانەكانی چاودێری كردووە لە وەڵامدانەوەیان بۆ گەندەڵی و پاراستنی پارە".
    داوای كرد "هاوكاری هاوبەشی نزیكتر بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بۆ قۆناغی داهاتوو لە نێوان دەزگاكانی ڕێكخستن و سێ دەسەڵاتەكە، بە تایبەت دەسەڵاتی یاسادانان، و هێنانەدی شۆڕشێكی یاسادانان بە تەواوكردنی پڕۆژە پێشنیازكراوەكان"، ئاماژەی بە "هەمواركردنەوەی یاساكانی دەستەی دەستپاكی كرد ، هەروەها گرنگیدان بە پرسەكانی ڕای گشتی، و مامەڵەكردن بە توندی لەگەڵ خراپ بەكارهێنەرانی موڵكی گشتی".
    لای خۆیەوە موحسین مەندەلاوی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان ئاماژەی بەوەدا كە "قۆناغی داهاتوو قورس دەبێت"، ئاماژەی بەوەدا "ئەنجوومەنی نوێنەران بەهاوكاری دەستی دەستپاكی شەڕ دژی مافیاكان گەندەڵی دەكات".
    مەندەلاوی جەختی لەوە كردەوە كە " كە چەنگی دژی گەندەڵی هیچی لە شەڕی دژ بە تیرۆر كەمتر نییە".