به‌غدا ـ INA
سه‌رۆك كۆمار عه‌بدوله‌تیف جه‌مال ره‌شید ئه‌مڕۆ پێنچ شه‌ممه برۆسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی له‌سه‌رۆك كۆماری سۆماڵی فیدراڵ حه‌سه‌ن شێخ مه‌حموود پێگه‌یشت.
سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له‌راگه‌یندراوێكدا كه بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه راگه‌یاند" سه‌رۆك كۆمار عه‌بدوله‌تیف جه‌مال ره‌شید برۆسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی له‌سه‌رۆك كۆماری سۆماڵی فیدراڵ حه‌سه‌ن شێخ مه‌حموود پێگه‌یشتووه.
سه‌رۆك سۆماڵ له‌برۆسكه‌كه‌یدا وتووه" خۆشحأڵم گه‌رمترین پیرۆزبایی به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردانی به‌رێزتان وه‌كو سه‌رۆك كۆماری عێراقی برا پێش كێشتان بكه‌م، هیواخوای سه‌ركه‌وتن بۆتان ده‌خوام له ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌كان له‌پێناو پێشكه‌وتن وگه‌شه‌كردنی وڵاته‌كه‌تان و به‌دی هێنانی هیوا و ئاواتی گه‌له‌كه‌تانی برا.
هه‌روه‌ها وتی" هه‌ڵبژاردنتان بۆ ئه‌م پۆسته باڵایه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه حیكمه‌ت و گیانێكی فه‌رمانره‌وایی باشتان هه‌یه و له‌هه‌موو پۆسته‌كانی دیكه‌ی خۆتان سه‌ركه‌وتوو بوونه تاگه‌یشتن به‌م پۆسته نوێیه.
سه‌رۆك كۆماری سۆماڵ ده‌ڵێت" ئه‌م بۆنه‌یه به‌ده‌رفه‌ت ده‌بینین كه‌جه‌خت بكه‌مه‌وه له‌سه‌ر به‌رده‌وامی بیناكردنی په‌یوه‌ندیه‌كی تۆكمه‌ی برایانه له‌نێوان وڵاته‌كانمان و كاركردن له‌سه‌ر به‌هێزكردنی هاوبه‌ندییه برایه‌تیانه به‌شێوه‌یه‌كی باشتر و هاوكاریكردنێكی به‌رهه‌مدار له‌نێوان وڵات و گه‌له‌كه‌ماندا له‌هه‌موو بواره‌كاندا.
له‌كۆتایی دا ده‌ڵێت" جوانترین ڕێز و سڵاومان قبۆڵ بفه‌رموون وهیوامان ته‌ندروستیه‌كی باشی ئێوه‌یه و گه‌شه‌سه‌ندن و پێشكه‌وتنه بۆ وڵاته‌كه‌تان.