بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئیحسان عەبدولجەبار ئیسماعیل، وەزیری نەوت دەستپێكردنی و بەكارخستنی پاڵاوگەی كەربەلای ڕاگەیاند.
وەزیری نەوت لە وتارێكدا لە میانی مەراسیمی كارپێكردنی پاڵاوگەی كەربەلا كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەی بوو، رایگەیاند، "پرۆژەی پاڵاوگەی كەربەلا گەورەترین پرۆژەیە لە چل ساڵ لەماوەی ئەم چل ساڵەی رابردوودا"، ئاماژەی بەوەدا كە "پڕۆژەكە دەستی بە كاركردنی پاڵاوتنی خۆی كرد."
ئاماژەی بەوەشكردووە، "پڕۆژەكە نۆ ملیۆن لیتر بەنزین (بەنزینی ئۆكتان بەرز) بەرهەم دەهێنێت"، ئاماژەی بەوەشكردووە، "پڕۆژەكە یارمەتیدەر دەبێت بۆ پاشەكەوتكردنی موڵگی گشتی".
وەزیرەكە ئاماژەی بەوەدا كە "وەبەرهێنان لە پرۆژە قازانج بەخشەكان باشترین شتە بۆ ئابووری نیشتمانی"، ڕوونیشیكردەوە كە "وەزارەت لە ڕابردووەوە پەرۆشە بۆ سەرخستنی ئەم پڕۆژەیە".
نەتەوە یەكگرتووەكان: عێراق هەوڵی زۆری لە دۆسیەی كەشوهەوادا داوە