بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەید موقتەدا سەدر، رابەری رەوتی سەدر، بێتاوانی خۆی لە هەر هەوڵێك بۆ پێكهێنانی گروپی چەكداری ڕاگەیاند كە ئەركیان پێشێلكردنی شەریعەت و یاسا بێت.
محەمەد ساڵح عێراقی وەزیر سەدر لە تویتێكدا كە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی کەوتووە رایگەیاند، وامان بیستووە كە هەندێك كەس هەوڵی پێكهێنانی گروپی چەكداری تایبەت دەدەن كە ئەركەكەیان پێشێلكردنی شەریعەت و یاسا و ناسەقامگیركردنی ئاسایشی وڵاتە".
ئاماژەی بەوەشكرد، "لێرەوە ڕایدەگەیەنم كە ئەمانە كاری ئێمە نین، نە ئەخلاقی ئێمەن، نە شێوازی مامەڵەكردنمانن لەگەڵ گەندەڵكاران، بۆیە بێتاوانی خۆما لە ئاستی ئەو كەس و گرۆپانە لەبەردەم خودای مەزن و لەبەردەم گەلی خۆشەویستی عێراقە رادەگەیەنم"