بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لیوا ئەحمەد سەلیم، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا، رێنمایی بۆ خاڵەكانی پشكنینی جێگیرەكان لە كاتی بەیانیان و ئێواران دەركرد.
بەشی راگەیاندنی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا لە راگەیندراوێكدت كە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە ڕایگەیاندووە، كە "فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا لیوا ئەحمەد سەلیم رێنمایی كردووە، هاوكات لەگەڵ دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن، بەشداری بكەن لە كەمكردنەوەی قەرەباڵەغی هاتووچۆ بۆ كردنەوەی هەموو رێگاكانی لە بازگە جێگیرەكانی پشكنین"، ئاماژەی بەوەدا كە ئەمە لە كاتی دەوامی (بەیانیان و ئێواران)."
ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەمە بۆ ئەوە هاتووە كە كارئاسانی بۆ هاتووچۆی و كەمكردنەوەی قەرەباڵغی و هەڵگرتنی بارگرانی لەسەر هاووڵاتیان لە كاتی چوونە سەر كار و گەڕانەوە لێی، بە لەبەرچاوگرتنی لایەنی ئەمنی".
لە درێژەی قسەكانیدا وتی، "ئەو لیژنەیەی پێشتر بۆ ئەم مەبەستە پێكهێنراوە، لە ماوەی ئەمساڵدا، ژمارەیەكی زۆر لە ئەركەكانی لە كردنەوەی ڕێگاوبان و هەڵگرتنی بازگە جۆراوجۆرەكانی بەغدای پایتەختەوە، لە هەردوو دیوی كەرخ و ڕەسافە "، ئاماژەی بەوەشدا كە "كار لەم چوارچێوەیەدا هێشتا بەردەوامە."