کەشناسی.. ھەفتەی داھاتوو پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

ناوخۆ
  • 20-10-2022, 11:08
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی كەشناسی، كەشوهەوای عێراق بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، لە كاتێكدا پێشبینی كردووە هەفتەی داهاتوو پلەكانی گەرما بە شێوەیەكی نوێ بەرز ببێتەوە.
    دەستەی كەشناسی لە راگەیندراوێكدا، كە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ئاماژە بەوە كراوە، "كەشوهەوای وڵات بۆ سبەینێ هەینی، لە ناوچەكانی ناوەڕاست، نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارانبارینی سووك لە بەشەكانی رۆژئاوایدا، پلەكانی گەرماش دابەزینی چەند پلەیەك لە ڕۆژی پێشوو، لە كاتێكدا كەشوهەوا لە ناوچەكانی باكوور نیمچە هەور بۆ هەور لەگەڵ باران لە هەندێك شوێن، لەنێویاندا ڕەشەبا، هەروەها پلەكانی گەرما چەند پلەیەك لە ڕۆژی پێشوو دابەزین، لە كاتێكدا كەشوهەوا بەشێكی دەبێت لە ناوچەكانی باشووردا هەور دەبێت، پلەكانی گەرماش لە ڕۆژی پێشوو نزیك دەبنەوە.
    لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "كەشوهەوای رۆژی شەممە ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور، هاوكات كەشوهەوای ناوچەی باكور نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بارانبارین لە هەندێك شوێن، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی رۆژی پێشوو دەبێت بەگشتی". 
    هەروەها هاتووە"كەش و هەوای ڕۆژی یەكشەممە ساماڵ دەبێتەوە لەگەڵ هەندێك هەور لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكوور، هاوكات كەشوهەوا لە ناوچەكانی باشوور ساماڵ دەبێتەوە، هەروەها پلەكانی گەرما بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو لە سەرتاسەری وڵات كەمێك بەرز دەبنەوە".
    ئاماژەی بەوەشكردووە، "كەش و هەوای وڵات بۆ ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور ساماڵ دەبێتەوە، هاوكات كەشوهەوای ناوچەكانی باكوور ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، هەروەها پلەكانی گەرما لە ڕۆژی پێشوو نزیك دەبنەوە لە هەموو ناوچەكانی وڵات."
    لە خوارەوە خشتەی پلەكانی گەرما بۆ سبەینێ و هەینی و كەشوهەوای ڕۆژانی داهاتوو دەخەینەڕوو، بەپێی ئەوەی لەلایەن دەسەڵاتی كەشناسی بڵاویكردووەتەوە: