وەزیری دارایی: هەوڵەكانمان بەردەوامن بۆ چارەسەركردنی كێشەی گرێبەستەكان لەگەڵ دامەزراوەكانی دەوڵەت

ناوخۆ
  • 19-10-2022, 22:07
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزیری دارایی بە وەكالەت هەیام نەعمەتی مەحمود ئەمرۆ چوارشەممە تەئكیدیكردەوە لەسەر بەردەوامبوونی هەوڵەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی سەرجەم گرێبەستەكان لەگەڵ دامەزراوەكانی دەوڵەتدا.
    وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: مەحمود ئەمڕۆ بەئامادەبوونی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران حوسێن حەبیب ئەلزیرجاوی و بەئامادەبوونی بریكاری وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی یاسایی لەبارەگای وەزارەت پێشوازیكرد لە نوێنەری بەشی گرێبەستەكان لەدامودەزگاكانی دەوڵەتدا (زانستیەكان / شارەوانی بەغدا / كارەبا / سێ یەكەمەكان / تاقیكردنەوەكان لەوەزارەتی ناوخۆ 2017 و 2018 / بڕوانامەی باڵا، یەكەم لەخوێندنی باڵاو پەروەردە / كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان).
    بەپێی بەیاننامەكە وەزیری دارایی رایگەیاندووە: وەزارەتی دارایی لە سەرجەمی دەزگا پەیوەندیدارەكانی بەردەوامە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی هەموو گرێبەستەكان لەگەڵ دامەزراوەكانی دەوڵەتدا، هەروەها داوای ناردنی خێرای لاپەڕەی راستی كرد دوای وردبینی، بە پابەندبوون بە پەراگرافەكانی بڕیاری پەیوەندیدارەوە.