سبەینێ‌ فڕۆكەخانەی كەركوك دوو گەشتی یەكەمی خۆی دەكات كە یەكێكیان بۆ دەرەوەی عێراقە

ناوخۆ
  • 19-10-2022, 20:40
  • +A -A

    كەركوك - INA
    بەرێوەبەرایەتی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی كەركوك ئەمرۆ چوارشەممە، ڕایگەیاند: سبەی پێنجشەممە شایەتحاڵی بینینی دوو گەشتی یەكەمی فڕۆكەخانەكە دەبین دوای كردنەوەی، كە یەكێكیان ناوخۆییەو ئەویتریشیان دەرەكیە.
    هەردی سەمەد بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی كەركوك بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: فڕۆكەخانەی كەركوك كە لە 16ی تشرینی یەكەمەوە كراوەتەوە، پاش نیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە یەكەم گەشت لە بەغدای پایتەختەوە بۆ پارێزگاكە وەردەگرێت، كە یەكەم گەشتی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی كەركوكە.
    ئاشكراشیكرد: گەشتی دووەم گوستنەوەی عەمرەكاران دەبێت لە كەركوكەوە بۆ خاكی پیرۆزی مەدینە كە یەكەم گەشتی نێودەوڵەتیە لە فڕۆكەخانەی كەركوكەوە ئەنجامبدرێت.