بەغداد - INA
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو ئەمرۆ چوارشەممە، لەمیانەی پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئەمیری قەتەر تەمیم بن حەمەد تەئكیدیكردەوە كە سوورە لەسەر ئەوەی حكومەتی نوێ پەیوەندی هاوسەنگ لەگەڵ لایەنە ئیقلیمی و نێودەوڵەتییەكاندا دروست بكات.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: سودانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە ئەمیری دەوڵەتی قەتەر شێخ تەمیم بن حەمەد ئالسانی پێگەیشت، كە تیایدا پیرۆزبایی لە سودانی كرد بەبۆنەی راسپاردنی بە پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق.
هەروەها لە بەیاننامەكەدا هاتووە: پەیوەندیەكە بریتی بوو لە پێداچوونەوەی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات و ڕێگاكانی پتەوكردنی چوارچێوەی هەماهەنگی هاوبەش لە هەموو بوارەكاندا.
هاوكات سودانی ئاستی پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات بەرزنرخاند و تەئكیدیكردەوە لەسەر سووربوونی حكومەتی نوێ بۆ زاڵبوون بەسەر ئەو تەحەدایانەی ئێستا و دروستكردنی پەیوەندی هاوسەنگی ناوچەیی و نێودەوڵەتی.
لەلایەن خۆیەوە ئەمیری قەتەر پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ هەوڵەكانی حكومەتی نوێی عێراق دووپات كردەوە و پەرۆشیی خۆی دەربری بۆ بەردەوامبوون لەگەشەپێدانی پەیوەندییەكان لەگەڵ عێراق لەپێناو خزمەتكردنی هەردوو گەلی برا و بەرزكردنەوەی سەقامگیریی ناوچەكە.