بەغداد - INA
دەستەی نەزاهەی فیدراڵی ئەمرۆ چوارشەممە، رایگەیاند: فەرمانی داواكردنی بۆ بەڕێوەبەری گشتی پێشووی فەرمانگەی خانەنشینی و دەستەبەری كۆمەڵایەتی لەوەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی دەركردووە.
فەرمانگەی لێكۆڵینەوەی دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: دادگای لێكۆڵینەوەی رەسافە كە تایبەتە بە بینینی كەیسەكانی نەزاهە، فەرمانی داواكردنی بۆ بەڕێوەبەری گشتی پێشووی فەرمانگەی خانەنشینی و دەستەبەری كۆمەڵایەتیی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی دەركردووە، بەتۆمەتی زیانگەیاندنێكی ئەنقەست بەپارە یان بەرژەوەندی ئەو قەوارەیەی كە تێیدا كاریكردووە، بەو پێیەی كە هەموو ئەو بڕە پارەیەی كە پەیوەندی بە پێدانی پشكی كرێكارە پارێزراوەكانەوە هەیە لە سندوقی دەستەبەری كۆمەڵایەتیدا نەخراوەتە ناو سندوقی دەستەبەری كۆمەڵایەتیەوە، هەروەها جیاوازییەكی بەرچاو لە بڕی كۆمپانیای گشتی بۆ دروستكردنی ئەنتی بایۆتك (اكای) هەبووە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: دادگای لێكۆڵینەوەی ڕوسافە فەرمانی داواكردنی دەركرد و رەوانەی دادگا كراوە پێی بڕگەكانی ماددەی 340ی یاسای سزادان.
نەتەوە یەكگرتووەكان: عێراق هەوڵی زۆری لە دۆسیەی كەشوهەوادا داوە