بەغداد - INA
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو ئەمرۆ چوارشەممە، پیرۆزبایی ئاراستەی سكرتێری سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی عێراق موئەیەد لامی كرد بەبۆنەی سەركەوتنی وبەدەستهێنانی پۆستی سەرۆكایەتی یەكێتیی ڕۆژنامەنووسانی عەرەب بۆ جاری دووەم.
سودانی بروسكەیەكی پیرۆزباییدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی خانەوادەی ڕۆژنامەوانی عێراق دەكەین بەبۆنەی سەركەوتنی سكرتێری سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی عێراق موئەیەد لامی وەك سەرۆكی یەكێتیی ڕۆژنامەنووسانی عەرەب و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لەئەركەكانیدا، بەئاراستەی دابینكردنی زیاتری ئازادی ڕادەربڕین و گوتاری ڕاستگۆیانە و بابەتیانە و پاراستنی كاری ڕۆژنامەوانی لەعیراق و جیهانی عەرەبیدا.
رونیشیكردەوە: ئێمە ئەم ڕاسپاردەیە بە بەرزڕاگرتنی ئامادەبوونی عێراق دەزانین و پەیامێك كە ئەو پێشكەوتنە دەردەخات كە وڵاتەكەمان سپۆنسەری دەكات و پابەندبوونی بە ئازادی بیروڕاو دەربڕینەوەیە.
نەتەوە یەكگرتووەكان: عێراق هەوڵی زۆری لە دۆسیەی كەشوهەوادا داوە