بەغداد - INA
وەزارەتی دارایی ئەمرۆ چوارشەممە، ڕەتیكردەوە كە بریكاری وەزارەت تەیف سامی و جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران موحسین مەندەلاوی قسەیان بە یەكتری وتبێت.
وەزارەت لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: وەزارەتی دارایی هەموو ئەو بڵاوكراوانە ڕەتدەكاتەوە كە گوایە لە نێوان بریكاری وەزارەتی دارایی و جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران موناقەشەی زارەكی رویدابێت، لەكاتی پێشوازیكردن لە وەزیری دارایی پێشوو و ستافی پێشكەوتووی وەزارەت لە ئەنجومەنی نوێنەران.
ئاشكراشیكرد: وەزارەت هەموو ئەو شتانە ڕەتدەكاتەوە كە لەو بارەیەوە لە سایتەكانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوبووەتەوە و داوایكرد هەواڵ و زانیاری لە ڕێگەی ماڵپەڕ و لاپەڕەكانی وەزارەتەوە لە سایتەكانی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان (فەیسبووك و تویتەر) وەربگرن.
نەتەوە یەكگرتووەكان: عێراق هەوڵی زۆری لە دۆسیەی كەشوهەوادا داوە