سودانی: حكومەتی داهاتوو لەئاست تەحەداكان و باوەری باشی خەڵكدا دەبێت

سیاسی
  • 19-10-2022, 17:05
  • +A -A

    بەغداد - INA
    محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو ئەمرۆ چوارشەممە، جەختی لەوە كردەوە كەحكومەتی داهاتوو لە ئاستی تەحەدیاتەكان و باوەری باشی گەلدا دەبێت.
    سودانی لە تویتێكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی لێیوەرگرتووە، دەڵێت: ئەمڕۆ سەردانی بەڕێز عەبدولەتیف جەمال ڕەشیدی سەرۆك كۆمارم كرد بۆ نوێكردنەوەی هیوای  سەركەوتن لە ئەركەكانیدا.
    ئاشكراشیكرد: ئێمە باسمان لە هەوڵەكان كرد بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو بۆ ئەوەی لە ئاستی تەحەداكان و بە باوەڕی باشی گەلی عێراق و ئاواتەكانیان و پێداویستییە خزمەتگوزاریی و ژیانیەكانیان بێت.