بەغداد - INA
ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئەمرۆ چوارشەممە، داواكردنی ئەندامێكی لیژنەی دارایی خول پێشوی ئەنجومەنی نوێنەران ڕاگەیاند.
ئەنجومەنی دادوەری لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: دادگای لێكۆڵینەوەی دووەمی كەرخ كەتایبەتە بەدۆسیەی نەزاهە بڕیاریدا ئەندامێكی لیژنەی دارایی خولی پیچشووی ئەنجومەنی نوێنەران داوابكات بەتۆمەتی زیانگەیاندنی بەمەبەست بە ماڵی دەوڵەت بەپێی حوكمەكانی مادەی 340ی یاسای سزادان.
ئاشكراشیكرد: ئەو ئەندامەی لیژنەكە ڕاسپاردەیەكی دەركردوە بۆ خەرجكردنی پارەی باجی پێش تەواوكردنی وردبینیەكان لەلایەن دەسەڵاتی چاودێریەوە.
نەتەوە یەكگرتووەكان: عێراق هەوڵی زۆری لە دۆسیەی كەشوهەوادا داوە