بەغداد - INA
مستەفا كازمی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان ئەمرۆ چوارشەممە، جەختی لەسەر ئەوە كردەوە كە پێویستە هەوڵ و كۆششی هەواڵگری چالاك بكرێت و ئامادەباشی كارا بكرێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر پێشێلكارییەكی ئەمنی.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان ئەمڕۆ سەردانی بارەگای وەزارەتی ناوخۆی كرد و لەگەڵ فەرماندە ئەمنییەكان و كادرە پێشكەوتووەكانی وەزارەت كۆبووەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: كازمی گوێی لە كورتەیەكی رەوشی ئەمنی پەیوەست بە دۆخی گشتی وڵات گرت و لە نێو بەرپرسیاریەتی بەشەكان و وردەكارییەكانی ئەو كار و ڕێوشوێنانەی كە بۆ زامنكردنی سەقامگیریی ئاسایش و پتەوكردنی ئاشتی مەدەنی و سەروەری یاسا و هەوڵەكانیان لە جێبەجێكردنی باندەكانی تاوان و قاچاخچییەكانی ماددە هۆشبەرەكاندا گیراون.
لەدیدارێكیدا لەگەڵ فەرماندە ئەمنییەكانی وەزارەتی جەختیكردەوە كەپێویستە هەوڵ و كۆششی زیرەكی و چالاك بكرێت و ئامادەكاریش بكرێت بۆ ڕووبەڕووبونەوەی هەر پێشێلكاریەكی ئەمنی لەڕێگەی پەرەپێدانی پلانی پێشوەختە بۆ مامەڵەكردن ،هەروەها هێشتنەوەی ورەی بەرز، وریابوون و چاودێری كردن.