به‌غداـ INA
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی فیدراڵی ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه راگه‌یاند كه به‌رێوبه‌رایه‌تی و نوسینگه‌كانی لێكۆلینه‌وه‌كان له‌به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه 86 ئۆپه‌راسیۆنی گرتن و ئاشكراكردن له‌مانگی ئه‌یلولی رابردووه ئه‌نجامیداوه و له‌ئه‌نجامیدا 52 تومه‌تبار ده‌سته‌سه‌ركراوه.
له‌راگه‌یندراوێكدا فه‌رمانگه‌ی لێكۆلینه‌وه‌كانی سه‌ر به‌ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی كه بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه راگه‌یاند" فه‌رمانگه‌ی لێكۆلینه‌وه‌ی به‌غدا سه‌رپێچیكاری له‌مامله‌ی فرۆشتنی زه‌وی سه‌ر به‌فه‌رمانگه‌ی تاپۆی ده‌وڵه‌ت ئاشكرای كردووه، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ بانگهێشتكردنی وه‌زیری نه‌وتی ئێستا به‌هۆی به‌رده‌وامبوونی له‌سه‌ر كاره‌كانی فرۆشتن دوور له‌رێنمایی و مه‌رجه‌كان و به‌نرخی كه‌م.
هه‌روه‌ها وتی" نوسینگه‌ی لێكۆلینه‌وه‌ی دیالا حاڵه‌تی سه‌خته‌كاری له‌پێدانی قه‌رز له‌بانكی كشتوكاڵی و بانكی ره‌شید له‌م پارێزگایه ئاشكرای كردووه، ئاماژه به‌وه‌شی دا كه قه‌رز و ئاسانكاری وه‌رزی وفرۆشتنی ئۆتۆمۆبێل به‌بێ ئاگاداری ئه‌و كه‌سانه‌ی قه‌رزپێده‌درێن ئه‌نجامدراون، هه‌روه‌ها له‌داوای لێكۆلینه‌وه وه‌ها دیاربووه كه‌یه‌كێك له‌و كه‌سانه كۆچی كردووه له‌گه‌ڵ برینی بڕه پاره‌یه‌كی مانگه له‌یه‌كێك له‌هاوڵاتیان سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی كه‌هه‌موو پێشینه‌كانی خۆی داوه‌ته‌وه.
راگه‌یندراوه‌كه وتی" نوسینگه‌ی لێكۆلینه‌وه‌ی نه‌جه‌ف سه‌رپێچی له‌پرۆژه‌كانی قیركردنی شه‌قامه‌كانی ناحیه‌ی عه‌باسیه ئاشكرایی كردووه به‌به‌هایی (1,293,836,250) دینار، له‌پارێزگای كه‌ركووكیش تیمی كاری نوسینگه گومانی گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ر پرۆژه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی باره‌گای پۆلیسی زاب ئاشكرای كردووه.
له‌پارێزگای ئه‌نباریش سه‌خته‌كاری فه‌رمانبه‌رێكی فه‌رمانگه‌ی ئاوی رومادی له‌لیستی مووچه‌كان و دزینی بڕی (563,670,312) دینار ئاشكرای كردووه، له‌دیوانیه‌ش قه‌رزێكی سه‌خته به‌گۆژمه‌ی (1,800,000,000) دینارئاشكرای كردووه.
راگه‌یندراوه‌كه ئه‌وه‌شی وت" له‌پارێزگای بابل دزینی گۆژمه‌ی (206,000,000) دینار له‌مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی به‌رێوبه‌رایه‌تی په‌روه‌رده ئاشكرای كردووه.