سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو جەخت لەگرنگی یەكخستنی ریزەكان بۆ پێكهێنانی حكومەت دەكەنەوە

سیاسی
  • 19-10-2022, 14:55
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆك كۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید و محەمەد شیعەی سودانی سەرۆك وەزیرانی راپێردراو ئەمرۆ چوارشەممە، جەختیان لەسەر گرنگی یەكخستنی ریزەكان بۆ پێكهێنانی حكومەت كردەوە.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: سەرۆكی كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید لەكۆشكی سەلام لەبەغدا پێشوازیكرد لە سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو بۆ  پێكهێنانی حكومەتی نوێ محەمەد شاع سودانی.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوە كراوە: كە سودانی لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا جارێكی تر  پیرۆزبایی لە عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید كرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەك سەرۆك كۆمار و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە جێبەجێكردنی ئەركەكەیدا.
    لە بەرامبەردا سەرۆك ڕەشید سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو دەربری و پێرۆزبایی لێكرد بەبۆنەی ڕاسپاردنی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لەئەركەكەیدا.
    هاوكات لەكۆبوونەوەكەدا بارودۆخی گشتی وڵات تاوتوێكرا و هەردوولا تەئكیدیان لەسەر گرنگیی یەكخستنی ڕیزەكانی نیشتمانی و كاركردن بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ كردەوە كە ڕووبەڕووی ئەو تەحەدایانە دەبێتەوە كەڕووبەڕووی ولات دەبێتەوەو كار بۆ خزمەتكردنی خەڵكی عێراق و باشتركردنی باری ژیان و گوزەرانیان دەكات.