سەرۆك كۆمار بۆ سەید حەكیم تەئكیدی لە گرنگیی یەكخستنی هەوڵەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ كردەوە

سیاسی
  • 19-10-2022, 14:27
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆك كۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید ئەمرۆ  چوارشەممە، بۆ  سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی سەید عەممار حەكیم تەئكیدی لەسەر گرنگیی یەكخستنی هەوڵە نیشتمانییەكان بەمەبەستی پێكهێنانی حكومەتی نوێ لە پێناو بەدیهێنانی ئاواتی هاوڵاتیان كردەوە.
    سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید لە كۆشكی سەلام لەبەغداد پێشوازیكرد لە سەید عەممار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی.
    ئاماژەی بۆ ئەوشەكرد: سەید ئەلحەكیم پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆك عەبدوللەتیف ڕەشید كرد بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی وەك سەرۆك كۆمار و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لەئەركەكانیدا.
    لەبەرامبەردا سەرۆك كۆمار سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەید عەممار ئەلحەكیم دەربری بۆ پیرۆزباییەكەی و جەختی لە گرنگیی یەكخستنی هەوڵە نیشتمانیەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ بۆ ئەوەی ئاواتی هاوڵاتیان بەدی بهێنرێت كردەوە.