بەغداد - INA
دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدڕاڵی ئەمرۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: كە هەڵهاتنی 6 تیرۆریست بۆ دەرەوەی وڵات پوچەڵكردووەتەوە.
دەزگاكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست كەئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: لەڕێگەی هەماهەنگیی كار لەنێوان هێزە ئەمنییەكان و بەپێی زانیارییە هەواڵگرییە وردەكان لەلایەن دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی وەزارەتی ناوخۆوە، هێزە ئەمنییەكانی خزمەتگوزاری دژەتیرۆری سلێمانی بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان توانیان هەوڵێك پوچەڵبكەن بۆ دەربازبوونی شەش تیرۆریستی دیار بۆ دەرەوەی وڵات، و ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: تیرۆریستەكان بەپێی بڕگەكانی ماددەی (4/تیرۆر) داواكراون.
رونیشیكردەوە: كردەوەی هاوبەشی ئەمنی و زانیاری ئاڵوگۆڕكراو لە هەموو بەرپرسیاریەتی شكێنەكاندا ئاشكرا بووە و ئەنجامە ئەرێنییە بەرزەكانی بەدەست هێناوە بۆ بەدواداچوونی پاشماوەكانی چەتەكانی داعش لە هەر شوێنێك بێت.