بەغداد - INA
لیژنەی دەسپاکی پەرلەمان ئەمرۆ چوارشەممە، میوانداری وەزیری پێشووی دارایی بە وەكالەت ئیحسان عەبدولجەبار و بریكاری وەزارەت تەیف سامی و بەڕێوەبەری بانكی ڕافیدەین و بەرپرسانی دیكە سەبارەت بە دزینی دوو ملیار و نیو دۆلار لە سكرتاریەتیەكانی دەستەی باج كرد.
پەیامنێرێكی ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاند: لیژنەی نەزاهەی پەرلەمان میوانداری ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری پێشوی دارایی بەوەكالەت و بریكاری وەزارەتی دارایی تەیف سامی بەڕێوەبەری گشتی بانكی ڕافیدەین و بەڕێوەبەری بەشی یاسایی لەوەزارەتی دارایی و یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی باج كرد.
وتیشی: كۆبوونەوەكە تەرخانكرا بۆ تاوتوێكردنی هۆكارەكانی دزینی 2.5 ملیار دۆلار (زیاتر لە 3 تریلیۆن دینار) لە سكرتاریەتیەكانی دەستەی باج.